كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو: تایبەتمەندى هەڵەبجە لەبەرچاو دەگرین

بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو دووپاتیکردەوە، کە تایبەتمەندى پارێزگاى هەڵەبجە هەم وەک ناوچەیەکى هەرە کارەساتبار و قوربانیدەرى کوردستان و هەم وەک پارێزگایەکى نوێش لە هەرێمى کوردستان لەبەر چاو دەگرن و لە مەسەلەى گەشەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ و وەبەرهێنان بە گشتى و وەبەرهێنان لە کەرتى کشتوکاڵ بە تایبەتى تایبەتمەندییەکەى رەچاو دەکەن و ئەوپەڕی ئاسانکاریی و هاوکاری دەکەن لە وەڵامدانەوە و جێبەجێکردنى داواکارییەکانى ئیدارەى پارێزگاکە. وەزیرى کشتوکاڵ، ئەمرۆ (1/12/2019) پێشوازى لە وەفدێکى پارێزگاى هەڵەبجە کرد، بە سەرۆکایەتى ئازاد تۆفیق، پارێزگارى شارەکە، لە میانى دیدارێکدا وەفدى پارێزگاکە، ژمارەیەک پێویستى سنوورى هەڵەبجەیان خستە روو کە پەیوەندییان بە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستانەوە هەیە، لەوانە تەرخان کردنى زەوى بۆ ژمارەیەک پرۆژەى وەبەرهێنان، هەروها دابین کردنى دەرمان و مەوادى پێویست و ئۆتۆمبیل بۆ ڤێتەرنەرى پارێزگاکە، لەگەڵ گۆڕینى هۆبەى ئاودێرى بۆ فەرمانگە و بەستنەوەى بە کشتوکاڵى هەڵبەجەوە کە تاکو ئێستا سەر بە کشتوکاڵى سلێمانیە. هەروەها دامەزراندنى ژمارەیەک کارمەند بۆ فەرمانگە کشتوکاڵییەکانى سنوورەکە بە گرێبەست، ئەمەش لەبەر زۆرى پێویستى فەرمانگەکان بە کارمەند . وەزیرى کشتوکاڵ دووپاتیکردەوە کە بەوپەڕی تواناوە کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنى داوکارییەکان و تایبەتمەندى هەڵەبجە لەبەرچاو دەگرن. لە بەرامبەردا، پارێزگاى هەڵەبجە سوپاسى هەڵوێست و بەدەنگەوە هاتنى وەزیرى کشتوکاڵى کرد و ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد کە سەردانى وەزیرى کشتوکاڵ بۆ پارێزگاى هەڵەبجە و رێکخستنى فیستڤالى هەنار بەو ئاستە گەورە و فراوانەى ئەمساڵ کاریگەرى ئەرێنى هەبووە لە راکێشانى ژمارەیەکى زۆرى میوان بۆ سنوورەکە و ساغکردنەوەى بڕێکى زۆرى بەرهەمى جووتیارانى ناوچەکە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/12/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 509 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department