بۆ هەماهەنگی و تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان وەزیری كشتوكاڵ: نوێنەرێكمان لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی عێراق داناوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، نوێنەرێكیان داناوە لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی عێراق بۆ هەماهەنگی و رەچاوكردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری هەرێمی كوردستان. ئەم وتانەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە میانی پێشوازیكردنی بوو لە دكتۆر جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئەندامانی فراكسیۆنەكە. لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تیشكی خستە سەر پەیوەندیەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم و هەردوو وەزارەتی پەیوەندار( كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو) لە حكومەتی عێراق. ئاماژەی بەوەشكرد، نوێنەرێكیان داناوە بۆ هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كە لە ئێستادا ئەم هەماهەنگیە لە ئاستێكی باشدایە. سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باسیان لە هەنگاوەكانیان كرد لە لیژنە پەیوەندارەكان و گفتوگۆی پڕۆژە بڕیار و یاساكان. لە دانیشتنەكە گفتوگۆی وردكرا لەسەر رۆژنامەی كشتوكاڵی عێراق تایبەت بە كاتی قەدەغەكردنی بەرهەمی هاوردە لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران. هەردوولا جەختیان كردەوە، لە كاتی گفتوگۆكردن لەسەر بودجە و پڕۆژە یاساكان ئاڵوگۆڕی بیروڕا هەبێت بۆ ئەوەی رەچاوی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری كوردستان بكرێت. جێگەی باسە شاندی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی دكتۆر جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆن و هەریەك لە هەرێم كەمال ئاغا، رێبوار تەها، شێروان میرزا، رێزان شێخ دلێر، كوردەی هاشم جیهاز و ئارەزوو محمود ئەندامانی فراكسیۆن پێکهاتبوو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی