بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە مامۆستایان و ژمارەیەك لە قوتابیانی قۆناخی دووی بەشی كشتوكاڵی پەیمانگەی تەكنیكیی خەبات، لە دیدارێكدا سەرەتا گوێی لە كورتەباسێك گرت دەربارەی چالاكیی قوتابییەكان لە بواری كاركردنیان خانووی پلاستیك و كێڵگەی ئەزموونیی كە لەنێو پەیمانگەكەدا سەرقاڵی كاركردنن، لە درێژەی باسكردنی كارەكانیان سەرۆكی شاندەكە روونی كردەوە كە ئەوان هاتوون ئاماژە بە پرۆژەیەكی كشتوكاڵی دەكەن كە لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆیان دابینكراوە، لەلای خۆشییەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ قوتابیان دەربڕی و لەم رووەوە دووپاتیكردەوە كە ئەمە هەنگاوێكی باشە بەرەو بەزانستیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و هاندانی قوتابیان بۆ ئەوەی خزمەت بە پرۆژەكەیان بكەن، هاوكات رایگەیاند كە پێشتر وەزارەت پڕۆژەیەكی ئامادەكردبوو بۆ دەرچووانی كۆلیژو پەیمانگەكانی كشتوكاڵ و زەوییش لە پارێزگاكان ئامادەكرابوو، بەڵام ئەمە پێویستی بە یاسایەك هەیە تاكو مافیان نەفەوتێ و بۆیان بە خزمەت حسێب بكرێت دوای دامەزراندنیان، لەبەر ئەو قەیرانە دارایی و بارودۆخە نەتوانرا ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بكرێت، بە هەرحاڵ وەزارەت پشتیوانیی تەواوتان دەكات و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازێت و عەبدولستار مەجید بەڵێنیشی پێدان كە بەم زوانە سەردانیان دەكات، لەم پرۆژەیەدا 20 قوتابی بەشدارییان كردووە لە چاندنی بەرهەمی خەیار و كاڵەك و شووتی و بیبەرو كوودی، ماوەی پرۆژەكەش سێ مانگ بوو كە لە 15ی ئەم مانگە كۆتایی دەهات، بەڵام بۆ ئەوەی بەرهەمی زستانەش بچێنن درێژكراوەتەوە، شایانی باسە شێوەی ئەم پرۆژانە لە هەولێر و هەڵەبجەو كەركوك هەیە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی