كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
ئەم ساڵ میكانیزمێكی تازە بۆ رادەستكردنی گەنمی جووتیاران بە سایلۆكان پەیڕەودەكرێت

عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە لەئێستادا وەرزی دروێنە لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووەو ئومێد دەكرێت ئەم ساڵ بەرهەمێكی باشی گەنمی جووتیاران هاتۆتەدی، بۆ ئەم مەبەستەش میكانیزم ورێوشوێنێكی گونجاو گیراوەتەبەر تاكو كارئاسانی بۆ رادەستكردنی بەرهەمی جووتیاران بكرێت لە رووی نۆرەگرتن لە سایلۆكان، ئەمەو لە میانی چاوپێكەوتنی رۆژانی سێ شەممەی لیژنەی وەزارەت بۆ چارەسەری كێشەی جووتیاران روونی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە بەتەنگ چارەسەركردنی داخوازی و كێشەكانی جووتیارانەوەیە، لەم دیدارەشدا چەندین كێشە خرانەڕوو، لیژنەكە گوێی لە ئامادەبووان گرت و سەبارەت بە كێشەی زەویی جووتیاران بۆچوون و چارەسەر دەست نیشانكرا بۆ ئەوانەی ئەو كێشانەیان هەبوو، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 31/05/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1076 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department