كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لە یادی رۆژی جیهانی كێڵگەدا، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو توێژینەوەی هەولێری بەسەركردەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی عەباس قەرەنی بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ و ژمارەیەك بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵی هەولێری كرد لە شارۆچكەی عەنكاوە، لەلایەن مەقسود خالد بەڕێوەبەری توێژینەوەو كارمەند و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێشوازی كران، لە میانی كۆبوونەوەیەكدا جەختی لەوە كردەوە كە توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ بەشێكی گرنگی سێكتەری كشتوكاڵە كە بەهۆیەوە دەتوانرێت چاكترین و باشترین جۆری دانەوێڵەو سەوزەو میوە دەست نیشان بكرێت و لە رووی زانستییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت و بە سوودی كشتوكاڵ و بەرهەمی خۆماڵی بشكێتەوە، هاوكات سوودی هەیە لە رووی دەست نیشان كردنی پەتاو نەخۆشییەكان، ئاماژەشی بەوە كرد كە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە وەك بنكەو مینبەرێكی زانستی و توێژینەوەیە بۆ قوتابیانی كۆلیژو پەیمانگاو ئامادەییەكانی كشتوكاڵ تاكو لە نزیكەوە بە پرۆسەی رێنمایی و توێژینەوەی زانستی بەروبوومەكان ئاشنابن، هەر بە بۆنەی رۆژی جیهانیی كێڵگەوە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كێڵگەكانی چاندنی جۆرەكانی بەروبوومی كشتوكاڵی لە توێژینەوەی هەولێر بەسەركردەوە كە بەروبوومەكانی گەنم و جۆو نیسك و نۆك و ترێ و سەوزەو میوەی دیكە و نەمامی دارستان و رەزگەری لەخۆ دەگرێت، لە میانی گەڕانی بە ناو كێڵگەكاندا بەڕێزی دووپاتی كردەوە كە ئەم جۆرە توێژینەوانە زۆر پێویستن و دەبێ پشتیان پێ ببەسترێت چونكە لە ئێستادا لەم رووبەرە بچووكانەدا دەچێنرێن و ئەگەر سەركەوتنی لەرووی چەندایەتی و كوالیتییەوە بەدەست هێنا ئەوا تۆماردەكرێن و پشتیان پێ دەبەسترێ، هاوكات بۆ جووتیارانیش سوودی هەیە تا لە نزیكەوە ئاگاداری جۆرەكان بن، شایانی باسە هەموو ساڵێك لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و لە گشت وڵاتانی جیهان یادی رۆژی جیهانی كێڵگە دەكرێتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1216 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ڤيديۆى تايبه‌ت به‌مبابه‌ته‌


ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department