كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و رێكخراوی فاو رێكاری پێویست دژی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون دەگرنەبەر

لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و رێكخراوی فاودا باس لە نەخۆشیی تای خوێن بەربوون كرا، دكتۆرغازی فایەق بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان بە وەكالەت پێشوازی كرد لە دكتۆر فازل زوغبی سەرۆكی نێردەی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان(فاو)، بە ئامادەبوونی ئازاد ئەحمەد عەلی بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەت، لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە نەخۆشیی تای خوێن بەربوون كرد كە نیشانەكانی لە یەك دوو شوێنی عێراق پەیدا بووە، هاوكات وەزارەت دەرخستەیەكی پێشكەش كرد تایبەت بە پێداویستییەكانی رشاندنی شوێنی بەخێوكردن و حەواندنەوەی ئاژەڵ و مەڕوماڵات لە گوندو ئاواییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمەش وەك رێكاری پێویست بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە، لەم رووەوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەیتەرە لە پارێزگاكان چەندین لیژنە پێكدەهێنن بە سەرۆكایەتیی پارێزگاران و ئەندامێتیی بەڕێوەبەرانی پاراستن لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرانی بەیتەرە بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی رێكخراوی فاو، لە هەمان كاتدا هەڵمەتێك بۆ هۆشیاركردنەوەی جووتیاران و خاوەن مەڕوماڵات دەست پێدەكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەموو پێداویستییەكانی سەرخستنی هەڵمەتەكە بە هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و دكتۆر هیلال محەمەد نوێنەری رێكخراوی فاو لە عێراق ئەنجامدەدرێت، لەلای خۆیەوە دكتۆر زوغبی سەرۆكی نێردەی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان(فاو) ستایشی هەوڵەكانی ڤێتێرنەری گشتیی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد كە لەئێستاوە ئەم هەڵمەتەی دەستپێكردووە بە رشاندن و پاككردنەوەی تویلەو ئەستەبڵی مەڕوماڵات و تێیدا سەركەوتوو بووە، شایانی باسە نەخۆشیی تای خوێن بەربوون لە ساڵانی حەفتاكانەوەو بە تایبەتیش لە ساڵی 1979 لە عێراق تۆماركراوە، بەڵام زۆر تەشەنەی نەكردووەو توانراوە كە كۆنتڕۆڵ بكرێت، نەخۆشییەكە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوەش بۆ مرۆڤ، بەڵام ئەگەر رێكاری پێویست بگیرێتەبەر دەتوانرێت زوو كۆنتڕۆڵ بكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 02/07/2018       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1165 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department