بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە ئەحمەد جەلالەدین كونسوڵی فەخریی سیریلانكا لە هەولێر، لە دیدارەكەدا باش لە ئامانجی سەردانەكە كرا، كە كونسڵی ئەو وڵاتە هەواڵی كردنەوەی كونسڵخانەی سیریلانكای بە وەزیر راگەیاند و بانگهێشتی كرد بۆ ئامادەبوون لە رێوڕەسمی كردنەوەیدا كە بە نیازن لە 28ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، لەلای خۆشییەوە عەبدولستار مەجید بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتەكەی قبوڵكرد و هیوای سەركەوتنی بۆخواستن و زیاتریش گوتی: هەرێمی كوردستان هەموو بنەماكانی كشتوكاڵیی تێدایە هەر لە خاكی بەپیت و ئاوو هەواو جووتیاری كارامەو لێهاتوو، دووپاتیشی كردەوە كە لەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە بە تەواوی و بەپێی پێویست یارمەتیی جووتیاران بدرێت و پلان و بەرنامەی وەزارەت جێبەجێ بكرێت، هیواشی خواست پەیوەندیی نێوان سیریلانكاو هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە پەرەبسێنێت، بە تایبەتیش لە بواری كشتوكاڵدا جەختیشی كردەوە كە كۆمپانیاكانی سیریلانكا دەتوانن بێنە كوردستان و وەبەرهێنان لە بواری كشتوكاڵدا بكەن و وەزارەتیش هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دابین دەكات، كونسوڵی فەخریی سیریلانكا لە هەولێر سوپاسی وەزیری كردو لەلای خۆیەوە خۆشحاڵیی خۆی بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و سیریلانكا دەربڕی.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی