هەرێم و بەغدا رێککەوتوون وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق جیاکاری نەکات لەهاوکاریکردنی جووتیارانی سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بە تایبەت لە کۆمەکە کشتوکاڵییەکان و دابینکردنی پێویستی ودەرمان و قرکەرەکان. ئەم ڕێککەوتنەش وەک بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو گوتی: لەمیانی دوا سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا کراوە، وتیشی لەبەرژەوەندی گەلانی عێراقدایە هەرێم و ناوەند پەیوەندییەکى دروست وپتەویان هەبێت، دوور لە جیاکاریى و خزمەتکردنى گروپێک و وەلاوەنانى گروپێکى دیکە. هەردوولا کۆک بووین لەسەرئەوەى عێراق لەو پەڕى باکووریەوە تا ئەوپەڕى باشوور بازاڕێکى سەرتاسەرى بێت بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی لە بری پەنابردن بۆ هاوردەکرن لە دەرەوەی ووڵات هەرێم و ناوچەکانی دیکە پێویستیەکانی یەکتری پڕبکەنەوە. ئەمرۆ (17/2/2020) لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لە گەڵ هاشم ئەلزوبەیدی نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق_ بەشی هەنگ، کە لە دیوانى وەزارەت کشتوکاڵ لە هەولێر بەڕێوەچوو. بێگەرد تاڵەبانی، راشیگەیاند لەکوردستاندا گرنگیەکی زۆر بەهەنگ وپیشەی هەنگەوانی دەدرێت و ئەو بەرەو پێشچوون و ئەنجامانەی لەبەرهەمی هەنگەوانی و هەنگویندا لە کوردستان بەدیهاتوون مایەی خۆشحاڵییە، چ لەرووی زیادبوونی ساڵ بەساڵی ژمارەی هەنگەوانان و بەرهەمی هەنگوینی خۆماڵی، چ لە رووی کوالێتی بەرزی بەشی زۆری ئەو بەرهەمە، کە توانیویەتی لە پێشنگا نێودەوڵەتییەکان و چەندین کۆنفرانسی زانستیدا پێگە و پلەیەکی نایاب مسۆگەر بکات. وەفدی میوان لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێم رایانگەیاند کە وەزارەتی کشتوکاڵ عێراق بەتایبەتیش بەشی هەنگ چاویان لەوەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوکاری وهاودەنگی بەردەوامیان هەبێت. ئاماژەیان بۆ ئەو پێشکەوتنانە کرد کە لەعێراق لە بواری بەخێوکردنی هەنگ ودەستنیشانکردنی نەخۆشی و دروستکردنی دەرمان و چارەسەری نەخۆشیەکانی هەنگ لە سەردەستی شارەزایانی وەزارەتەکەیان بەدیهاتوون. هەرلەو دیدارەدا کە نوێنەرانی کۆمەڵەی هەنگەوانی کوردستانیش ئامادەبوون، وەفدەکەی حکومەتی ناوەندی رایانگەیاند ئامادەن لەو چارەسەرانەی بۆ چەند نەخۆشییەکی هەنگ لەبەر دەستی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقدان بەشی هەنگەوانی کوردستانیش بدەن لەڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانەوە. کە وەک خۆیان ئاماژەیان بۆ کرد چارەسەرەکان سروشتین و شوێنگرەوەیەکی باش و تەندروستی چارەسەرە کیمیایەکانن و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیان نییە بۆ سەرهەنگەکان وبەرهەمی هەنگوین. سەبارەت بە بەرهەمهێنانی شەمی دەستکردیش کە کەرستەیەکی هەنگەوانی و بەرهەمهێنانی هەنگوینە، وەفدەکە داوایان کرد وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم کاربکات بۆ هاوردەکردنی کەرستەی خاوی بەرهەمهێنانی شەم، لەجۆری باش و کوالێتی بەرز بۆ ئەوەی لەکارگەکانی کوردستانەوە بەشی هەرێم وناوچەکانی تریش جۆرێکی سەلامەت و نایابی شەمی سروشتی بەرهەمبهێنرێت، لەبری ئەوەى بە ئامادەکراوى لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردەبکرێت. وەزیری کشتوکال سوپاسی پەرۆشی دەست پێشخەرییەکەیانی کرد و ئەوپەڕی هاوکاری و هەماهەنگی وەزارەتی بۆ دووپاتکردنەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی