بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، ئەمڕۆ سێ شەممە سەرقاڵی گوێگرتن و بەدواداچوونی كێشەو داواكارییەكانی جووتیارو خاوەن پڕۆژەكانی كشتوكاڵی بوو، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەموو لایەكمان پابەندبین بە رێنماییەكانی وەزارەت لە بواری كشتوكاڵ و ئاودێری بۆ خزمەتكردنی جووتیاران و رەوتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا، لە میانی كۆبوونەوەكەدا كێشەی سەرەكیی كە لە لایەن ئامادەبووانەوە خرایە ڕوو بریتی بوو لە بابەتی بیرلێدان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان لەم بارەوە دووپاتكرایەوە كە لەئێستادا ئاوی زۆر لە بیرەكان وشك بوونە، هۆی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زۆر لەوانەی بیر لێدەدەن پابەندنابن بە رێنماییەكانەوە، ئەمە وێڕای دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە بەر هۆكاری سروشتی، ئەمەو لەم كۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی دیكە خرانەڕوو و لە رێگاكانی چارەسەركردنیان كۆڵرایەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
ڤيديۆى تايبهت بهمبابهته
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە