بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە برێنت كارتمینەر خاوەنی كۆمپانیای FDC TAXAS ی ئەمریكی و شاندێكی یاوەرین لە دیدارێكدا كە بەشارئاغ ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوو، ئامانجی سەردانەكەی شاندەكە خرایە ڕوو، كە هاتوون بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بكەن لە كەرتی كشتوكاڵ لە رێگای دامەرزاندنی كۆمپانیای خزمەتگوزاریی كشتوكاڵی بە هاوپشك لە گەڵ جووتیاران، لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادەیی تەواوی پیشاندا بۆ هاریكاری و دۆزینەوەی شوێنی گونجاو بۆ پڕۆژەو پاراستنی بەرهەمەكانیان بە تایبەتی ئەگەر بێنە كوردستان و كارگە دروست بكەن و بەرهەمیانم هەبێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی