كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
دوبەی.... نوێنەری هەرێمی كوردستان بەشداریی لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی فراوانی كێشەی ئاودا دەكات

لە رۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگە لە شاری دوبەی ئیماراتی عەرەبی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی فراوانی وڵاتانی دەوروبەر بە چاودێریی چەند دەزگایەكی وڵاتانی ئەوروپی وەك SIWI,ICBA,SEI,ICARDA,SMHI,AUB دەربارەی كێشەی ئاو سازكرا، بەڕێز محەمەدەمین فارس بەڕێوەبەری گشتيی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەك نوێنەری هەرێمی كوردستان جیا لە شاندی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئامادەی بوو، لەم كۆبوونەوەیەدا كە نوێنەرانی هەر یەك لە توركیا و سوریا و عێراق تێیدا بەشداربوون، بە تێروتەسەلی باس لە كێشەكانی ئاو لە هەردوو رووباری دیجلەو فوڕات كرا، هەروەها ئەو پڕۆژانەی لەسەر ئەم رووبارانە ئەنجام دەدرێن، جێگەی ئاماژەپێكردنە كە شاندی حكومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی كێشەیان لەگەڵ حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە كۆبوونەوەكەی پێشتر بەشدارییان تێیدا هەڵپەسارد. لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری گشتيی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەك نوێنەری هەرێمی كوردستان لەپەراوێزی ئەو كۆبوونەوە هاوبەشەدا چەندین چاوپێكەوتن و دیداری جیاجیای لەگەڵ نوێنەرانی رێكخراوە بەشداربووەكاندا كرد، لەم كۆبوونەوانەدا جەختكرایەوە لەسەر زیاتر هاوكاریكردنی ئەو رێكخراوانە بۆ هەرێمی كوردستان بە تایبەتیش كە نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووەو هاوكارییەكانیش زیاتر بەشداریكردن بێت لە دابینكردنی بودجە بۆ پڕۆژەكانی ئاو، هەر لەم چوارچێوەیەدا نوێنەری هەرێمی كوردستان چاوی بە بەڕێز یەشار یاكیس وەزیری پێشووی دەرەوەی توركیاو سەرۆكی شاندی ئەو وڵاتە كەوت كە لە كۆبوونەوە فراوانەكەدا ئامادەبوو، هەردوولا باسیان لە چەند پڕۆژەیەكی هاوبەش كرد كە توركیاو هەرێمی كوردستان ئەنجامی بدەن، شاندەكەی توركیا داوایان كرد كە بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەك نوێنەری هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا بكات بەمەبەستی تاوتوێكردنی بەرنامەو پلان بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە بۆ خزمەتی هەموو لایەك بە تایبەتیش هەرێمی كوردستان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/12/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1230 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department