بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە خاتوو سەوسەن عەبدولجەبار راوێژكاری كشتوكاڵی لە رێكخراوی كاریتاسی كشتوكاڵیی چیكی، لە دیدارێكدا بە ناوی رێكخراوەكەوە سوپاسی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد بۆ ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەی كە پێشكەشی كاریتاسی چیكی دەكات لە پێناو ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ وەزارەتدا، هاوكات ئاماژە بە رۆڵی بەرچاوی جەنابی وەزیر كرا تایبەت بە ئاسانكاریی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی كشتوكاڵی هاوڕێی ژینگە كە رێكخراوی ناوبراو دەستی پێدەكات، هەر لەمیانی ئەو دیدارەدا خاتوو سەوسەن بڕوانامەیەكی سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە وەزیری كشتوكاڵ كرد، بە بۆنەی ئەو هەموو ئاسانكاری و هاوكارییەی كە پێشكەشی كاریتاسی دەكات. شایانی باسە كاریتاس رێكخراوێكی كشتوكاڵییە لە كۆماری چیك.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی