كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
وەزارەتی کشتوکاڵ لەبارەی بابەتی ڤیدیۆی شووتیەکان ڕوونکردنەوە دەدات

"بەرهەمی ناوخۆیی لە بەرهەمی هاوردەکراو باشتر وتەندروستترە" حسێن حەمە کەریم، ووتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: بەداخەوە ماوەیەکە لەلایەن هەندێک کەسەوە سۆشیاڵ میدیا زۆر بەخراپی بەکاردەهێنرێت بۆشکاندنی بەرهەمی ناوخۆ. لەکاتێکدا ئەوکەسانە پەیوەندیدارنین و بەبێ توێژینەوەو لێکۆڵینەوەی زانستیانە وبەدواداچوون و پەیوەندی کردن بەلایەنە فەرمییەکانەوە، پۆستێک دەکەن جگە لەوەی دەبێتە هۆی دروست بوونی دوودڵی لای هاووڵاتیان، زەرەرێکی زۆریش لەبەرهەمی ناوخۆ دەدەن و بەقازانجی بەرهەمی هاوردەش دەشکێتەوە. ئەو پۆستانە دەچێتە خانەی زیان گەیاندن بە ئاسایشی خۆراکی هەرێمەکەمان و گومان پەیداکردن بەرامبەر خاوەنی پۆستەکان. ئێمە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بەرهەمی ناوخۆ بەبەراورد لەگەڵ بەرهەمی هاوردە وبەتایبەتی ووڵاتانی دراوسێ لە ڕووی کواڵیتییەوە لە هەموویان باشتر و تەندروستترە زیاتر ئۆرگانییە. لەگەڵ ئەوەی نایشارینەوە ئەم بابەتە بابەتێکی زۆر گرنگ وهەستیارە پێویستی زۆر زیاتری بە بەدواداچوون وڕێنمایی کردنی جووتیاران وکشتیارانە. وەزارەتی کشتوکاڵ زۆر بەجدی لەم بابەتە دەڕوانێت و لەهەموو ڕوویەکەوە لەم پرسە دەکۆڵینەوەو بە دواداچوون دەکەین..وە لەهەمان کاتدا داواکارین لە هەموو دڵسۆزان نەبنە هاوکار بۆ ئەو کەسانە لەڕێگەی شەیرکردن و ناردنی پۆستەکان بە مێسنجەر. لەگەڵ ڕیزو پێزانین بۆ جووتیاران و دڵسۆزان وخەمخۆرانی پارستن وگرنگیدان بەبەرهەمی ناوخۆ.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/08/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 158 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department