كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: ئامانجمان پاڵپشتیكردن و خزمەتكردنی جووتیاران و پاراستنی بەروبوومی خۆماڵییە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە ئامانجی وەزارەت پێگەیاندن و خزمەتكردنی جووتیارانی كوردستانە لە رێی رێنمایی و پاڵپشتیكردن، هەروەها پاراستنی بەروبوومی خۆماڵیش ئامانجی دیكەی لە پێشینەی وەزارەتە، بۆ ئەم مەبەستەش یاساو رێنمایی دەرچووە كە لە سوودو بەرژەوەندیی جووتیاراندایە، لە میانی سەرپەرشتی كردنی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت وەك هەموو رۆژانی سێ شەمموان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن روونی كردەوە كە پێویستە حكومەتی هەرێم هەروەك چۆن بایەخ بە نەوت دەدات وەك سامانێكی سروشتی و نیشتمانی بە هەمان شێوەش بایەخی بەرچاو بە كەرتی كشتوكاڵ بدات چونكە یەكێكە لە كۆڵەگەی ئابووریی وڵات، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە وەزارەت بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران خرایە ڕوو، هەروەها گرفتی بیرلێدان لەلایەن هەندێ جووتیار باسیان لێوەكرا، سەرنج و تێبینی دەربارەی ئەم كێشەیەش ئاماژەیان پێكرا، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/12/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1295 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department