كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان، خانوو پلاستیكیەكان و كارگەكانی ئالیك ئاسانكاریان بۆ دەكرێت

وەزارەتی كشتوكاڵ: لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ هەماهەنگیان بۆ كراوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئاسانكاری كراوە بۆ گواستنەوەی پێداویستی و بەرهەمی كێڵگە پەلەوەریەكان، خانووە پلاستیكیەكان و كارگەكانی ئالیك، هەروەها لیژنەیەكیش چاودێری نرخ دەكات بۆ بەرز نەبوونەوە. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: دوا بەدوای هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا، پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری یەكە ئیداریەكان و هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەریەكان و تاوتوێكردنی پێداویستی و بەرهەمی كارگەكانی ئالیك و خانووە پلاستیكیەكان، رەزامەندی وەرگیرا بۆ گواستنەوەی پێداویستی و بەرهەمەكانیان. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كێڵگە پەلەوەریانەی مریشكیان پێ گەیشتووە لەرێگەی سەربڕخانە فەرمیەكان سەر دەبڕدرێن و پاشان دەخرێتە ئەو ماركێتانەی كراوەن بۆ ئەوەی بگاتە دەستی هاوڵاتیانمان. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكرد، هەماهەنگی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و لیژنەی پارێزگا و قائیقمامەكان دەكرێت بۆ چاودێریكرنی نرخ، ئەم لیژنەیە چاودێر دەبێت تاوەكو مریشك لە كێڵگەكان دەگاتە دەستی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی رێگە نەدرێت نرخ بەرزبكرێتەوە. لەكۆتای لێدوانە رۆژنامەوانیەكەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داواشی لە خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان و خانوەپلاستیكیەكان كردووە، هەر گرفتێكی گەیاندنی پێداویستی و بەرهەمیان بۆ دروست بوو پەیوەندی بكەن بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵیەكان لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 83 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department