كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران بەدواداچوون بۆ كێشەو داواكاریی جووتیاران دەكات

ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، چاوی بە ژمارەیەك جووتیارو بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی كەوت، لە كۆبوونەوەكەدا بەر لەوەی لیژنەكە گوێ لە ئامادەبووان بگرێت و لە داواكاری و كێشەكانیان بكۆڵێتەوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رۆشنایی خستە سەر خاڵە گرنگەكان و ئەو بڕیارانەی كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەرچوون ، روونیشی كردەوە ، دواتر چەندین كێشە وداواكاری لەلایەن جووتیارانەوە خرانەڕوو لەوانە پەیوەست بە زەویی كشتوكاڵی و كێشەی تەسویەو تەملیكی زەوییەكان، هاوكات داواكاری جووتیاران بە رێگەدان بە لێدانی بیر ، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەم جۆرە بیرلێدانە دەبێ بەپێی رێنماییەكان بێت ، هاوكات چەندین كێشەو داواكاریی خرانە بەرباس و رێگەچارەیان بۆ دەست نیشانكرا.یەكێك لە جووتیارانی ئامادەبوو مە لە هەمان كاتدا نوێنەری جووتیارلانی دەڤەری راپەڕین بوو ن ستایشی وەزیر و لیژنەكەی كرد كە هەموو سێ شەمموان لە نوزیكەوە لە كێشەو گرفتی هاووڵاتیان دەكۆڵنەوەو رێگەچارەی گونجاویان بۆ دەدۆزنەوەو هیوای خواست ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەردەوام بن تاكو زۆربەی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 30/06/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1058 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ڤيديۆى تايبه‌ت به‌مبابه‌ته‌


ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department