رێكخراوی سیدرە بۆ ژینگەیەكی نموونەیی لە رێورەسمێكی شایستەدا رێزی لە بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گرت و وەك كەسایەتیی ساڵی 2016ی دەستنیشان كرد، لە میانی ڤیستیڤالێكدا كە ئەمڕۆ رێكخراوی ناوبراو لە شارەدێی تەق تەق بەم بۆنەیەوە سازی كرد، تێیدا شاندێكی یاوەریی وەزیر كە لە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت پێكهاتبوو، هەروەها بەڕێزان سەركەوت رەسوول قایمقامی كۆیەو رەمەك رەمەزان بەڕێوەبەری شارەدێی تەق تەق و بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئامادەبوون، بەرپرسی رێكخراوی سیدرە بۆ ژینگەیەكی نموونەیی لە وتەی بەخێرهێناندا بەكورتی باسی لە چالاكییەكانیان كرد لە بواری ژینگەپارێزی و رۆڵی دامەزراوو فەرمانگەكانی ناوچەكەیان لەم رووەوە بەرزنرخاندو ئاماژەشی بەوە كرد كە لەبەر چەند هۆكارێك بەڕێز عەبدولستار مەجید- یان وەك كەسایەتی ساڵی 2016 دیاریكرد لەوانە:رۆڵی بەرچاوی بەڕێزیان لە هاوكاریكردن لە بواری پاراستنی ژینگە، هەروەها پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ جەماوەردا، داكۆكی كردن لە بەروبوومی ناوخۆیی كشتوكاڵ لەمیانی دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردەو كردنەوەی دەرگا بە ڕووی هاووڵاتیان و جووتیاران و بەدواداچوون بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، هاوكات بەشداری پێكردنی رێكخراوەكان لە سیاسەت و پلانەكانی وەزارەت، دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتەیەكدا سوپاسی رێكخراوی ناوبراوی كردو بە پێزانینی لەقەڵەم داو دووپاتی كردەوە كە ئەم رێزلێنانە پێشكەش بە فەرمانبەرانی دڵسۆزی وەزارەت و جووتیارانی كوردستان دەكات كە رۆڵیان هەیە لە بەڕێوەبردنی ئیش و كارەكان و زیادكردنی بەرهەمی خۆماڵی، دواتر ئاماژەی بە چالاكی و دەستكەوتەكان كرد لەوانە دانانی باجی گومرگی لەسەر بەرهەمی هاوردە كە بووە هۆی كەمكردنەوەی هەناردەی دەوڵەتان بۆ هەرێمی كوردستان و گلدانەوەی بڕی 71 ملیار دینار وەك داهات بۆ هەرێم لە میانی دانانی باج تەنیا لە ماوەی 8 مانگدا ، سەبارەت بە سیاسەتی ئاویش روونی كردەوە كە ئەم ساڵ 4 بەنداو كراونەتەوە وێڕای ژمارەیەكی دیكە كە لەبەر قەیرانی دارایی تەواونەكراون، هاوكات بوونی نزیكەی 100 پۆند لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، دواتر وتاری هەریەك لە بەڕێوەبەری شارەدێی تەق تەق و بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان لە ئەنجومەنی وەزیران بەم بۆنەیەوە خوێنرانەوە، لە كۆتاییدا خەڵاتی رێزلێنان وەك كەسایەتی ساڵ بە بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەخشرا، هاوكات هەریەك لە بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردكان و خاتوو ژینۆ محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر خەڵاتكران كە رۆڵیان هەبووە لە پاراستنی ژینگە لە دەڤەرەكەدا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی