بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازیی لە بەڕێز ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرۆكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان كرد، لە دیدارەكەدا كە خالس ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت ئامادەی بوو، باس لە رەوشی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كرا، جەختیشكرایەوە لەسەر هەوڵ و تەقەلای لایەنە سیاسییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئێستای هەرێم و نزیككردنەوەی راوبۆچوونەكان لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ سەرجەم قەیران و پرسە سیاسی و داراییەكان، لە بواری كشتوكاڵیشەوە ئاماژە بەو پێشكەوتنە كرا كە لەئێستادا كشتوكاڵ سەرەڕای ئەو قەیرانە دارایی و سیاسییەوە بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەتیش كە حەزو هیممەتی جووتیاران زیاتر بووە بۆ رووكردنە كشتوكاڵ و بەكارهێنانی رووبەرێكی زۆر بۆ چاندنی دانەوێڵەو سەوزەو میوە، لەمەشدا دووپاتكرایەوە كە لە هەندێ بەروبوومی كشتوكاڵیدا، هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە تێراخۆو خودبژێوی، ئەمەو چەندین بابەتی دیكە قسەو باسیان دەربارە ئاڵوگۆڕكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی