بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دوابەدوای پێشوازی كردنی لە بەڕێز فەلاح زێدان وەزیری كشتوكاڵی عێراقی فیدڕاڵ دووپاتی كردەوە كە لیژنەیەكی هاوبەش لەسەر ئاستی باڵا لەنێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كشتوكاڵ و كشتوكاڵی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان پێكهاتووە لە رووی هەردوو بواری كشتوكاڵی و ئاژەڵی بەتایبەتیش كە رتی پەلەوەڕ، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی هاوبەش كە لە ریستۆڕانتی داوا لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێزی بە راشكاوی باسی لە كێشە هەنووكەییەكان كرد بە تایبەتیش پارەی گەنمی جووتیاران كە لە ساڵی 2014ەوە و ساڵانی دواتریش خەرج نەكراوە كە كۆی گشتیی ئەو پارەیە نزیكەی 800 ملیار دینارە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری میوان بەڵێنی پێداوە كە لە ماوەیەكی نزیكدا وادەیەك بۆ دیداری سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕەخسێنێت تاكو شاندێكی باڵای كشتوكاڵی هەرێم سەردانی بكەن و ئەم كێشەیەو سەرجەم كێشەكانی دیكەی لەگەڵدا باس بكەن، سەبارەت بە بڕیاری بەغدا بە داخستنی كێڵگەكانی پەلەوەر بۆ ماوەی 3 مانگ بەهۆی دەركەوتنی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە هەندێ كێڵگەی عێراقدا روونی كردەوە كە ئێمە پابەندی ئەو بڕیارە نابین چونكە بەرژەوەندیی گشتی خاوەن كێڵگەكان لەسەرووی هەموو بڕیارێكە و عێراقیش بەبێ هەرێم ئەم بڕیارەی داوە لەكاتێكدا كە ئێمە ئەندامین لە لیژنەی هاوبەشی ئەنفلەوەنزا لەگەڵ عێراقدا، دەربارەی دانانی رسومات لەسەر بەرهەمی هاوردە تێبینییەكی خستەڕوو كە هەرێم پابەندە بەو بابەتە، بەڵام هەندێ بەرهەم لە پارێزگاكانی عێراق دەگاتە كوردستان كە بێ باج و بە بازگەكاندا لە ئێران و كوێت و وڵاتانی دیكە دەهێنرێتە ناو عێراق، ئەمەش كاریگەریی بۆ سەر بەرهەمەكانی لای خۆمان دەبێت، بۆیە داوای لە وەزیری عێراق كرد كە ئاگای لەم دیاردەیە بێت، دواتر فەلاح زێدان لە میانی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا سوپاسی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان كرد، لە بەدواداچوونی ئەو كێشانە جەختی لەوە كردەوە كە وەك وەزارەت هاوكار دەبێت بۆ چارەسەركردنیان و ستایشی پلان و بەرنامەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی كوردستانی كرد لە پەرەپێدان و پێشكەوتنی كەرتی كشتوكاڵ بە تایبەتیش گەیشتن بە خودبژێوی لە بەروبوومەكانی سەوزەو میوەو پەلەوەڕو جەختیشی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكانی ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان هەردوولا پێكهاتووەو ئاماژەشی بە ئەولەویەتی چارەسەركردنی بابەتی سامانی ئاژەڵ و پەلەوەڕ كردو دووپاتی كردەوە كە داوا لە سرۆك وەزیران دەكات وادەیەك بۆ دیداری لەگەڵ شاندی باڵای كشتوكاڵی هەرێم دابنێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پارەی گەنمی جووتیاران و سەرجەم كێشە هاوبەشەكانی كشتوكاڵی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق. دواتر لەلایەن پەیامنێرانی كەناڵەكانی ئاسمانییەوە پرسیاری هەمەجۆر پەیوەست بە كشتوكاڵ و پەلەوەڕ ئاراستەی هەردوو وەزیر كراو بە راشكاوی وەڵام درانەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی