ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێكی وڵاتی هەنگاریا كرد كە لە ئیشتیڤان ئیمیری جێگری قونسڵی گشتیی هەنگاریا و ئیشتیڤان هەفەش نوێنەری ژووری بازرگانیی نیشتمانیی ئەو وڵاتە پێكهاتبوو، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و سەرچاوەكانی ئاوی وەزارەت ئامادەی بوون، ئامانجی سەردانەكە خرایە ڕوو كە بریتی بوو لە تەرخانكردنی هەندێك پارە بە شێوەی قەرز لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هەنگاریا و لەرێگەی بانكێكی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق بە مەبەستی بووژاندنەوەو ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەكی كشتوكاڵی، هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر بەشداریكردنی كۆمپانیایەكی هەنگاری و یەكێكی كوردستانی بۆ چۆنێتیی خەرجكردنی پارەكەو ئەو پڕۆژانەی بۆیان تەرخان دەكرێت، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێی باش بوو ئەو بڕە پارەیە یان بدرێتە كەرتی تایبەت یانیش بە جووتیا ران و وەزارەتیش هەموو ئاسانكارییەك بۆ سەرخستنی ئەم كارە پێشكەش دەكات، دووپاتیشی كردەوە كە لە ئێستادا(5) پڕۆژەی ستراتیژیی لە هەرێمی كوردستان هەن كە بریتین لە پڕۆژەی ساردخانەو شیرو پەلەوەڕو ماسی و وشترمل، لەم رووەوە ئاماژەی بەوە كرد كە لەئێستادا پێویستیمان بە پارە هەیە بۆ تەواوكردنی ئەم پڕۆژانە، لە دیدارەكەدا جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی كە وەزارەت پڕۆپۆزەڵی ئەو پڕۆژانە پێشكەش بە لایەنی هەنگاری بكات كە لە ئەولەویەتی وەزارەتدان، تاكو دیراسەبكرێت و دواتر بە تێروتەسەلی گفتوگۆی لەسەر بكرێت و بخرێتە واری جێبەجێكردنەوە. شایانی باسە هەنگاریا یەكێك بووە لەو دەوڵەتانەی كە بە چەند كۆمپانیایەك بەشداریی لە پێشانگای بارزرگانیی نێودەوڵەتیی هەولێر كرد كە بەر لە چەند رۆژێك سازكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی