كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی وەزارەتی كشتوكاڵدا.. كێشەی زەویی گوندی كەلكان لە سلێمانی چارەسەر كرا

بەدواداچوونی ورد لە كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لەنزیكەوە ئاگاداربوون و گوێ گرتن لە داخوازییەكانیان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت بوو، بە سەرپەرشتیی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشەی زەوی و زاری گوندی كەلكانی سەربە ناحیەی خدرانی قەزای دوكان كرا كە كێشەیەكی كۆنی نێوان موڵكدارو جووتیارانە، دوای گفتوگۆی تێروتەسەل و هەوڵی لیژنەی تایبەتی وەزارەت بەبەشداریی بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان لە ناوچەكەدا توانرا بگەنە چارەسەرێكی گونجاو كە ئەم ساڵیش وەكو ساڵانی رابردوو جووتیاران زەوییەكانیان بكێڵن و لیژنەی تایبەتیش لە ئێستاوە دروستكراو دەست بەكاردەبێت بۆ رێكاری دابەشكردنەوەی یەكەی دابەشكردن لە گوندەكە، هەر لەم كۆبوونەوەەیەدا چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 22/12/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 955 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department