بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی هەولێری كرد، لە دیدارێكدا كە عەبدوڵلا حوسێن بەڕێوەبەری فەرمانگەو بەرپرسانی هۆبەو بەشەكان ئامادەی بوون، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە فەرمانبەرو كارمەندان كرد بۆ ئەو خۆڕاگری و كاركردنی بەردەوام سەرباری ئەو قەیرانە داراییەو كەمیی مووچە، كە هەمیشە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوان لە چالاكی و خزمەتگوزارییەكانی بە ژینگەو رووبەری سەوزایی و جووتیاران بەردەوامن، دواتر گوێی لە پوختەیەك چالاكیی گرت كە بەڕێوەبەری فەرمانگە پێشكەشی كرد، هاوكات باس لە كێشە ئیداری و داراییەكان كرا، لەلای خۆیەوە عەبدولستار مەجید دووپاتی كردەوە كە هەردەم پشتیوانیی ئەم كەرتە گرنگە بووەو ئەوەی لە توانای خۆی و وەزارەت بێت هاوكارییان دەكات، ئینجا گەشتێكی بەنێو بەش و هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كرد و لە نزیكەوە بە رەوشی كاركردنی كارمەند و فەرمانبەران ئاشنابوو و گوێی لە پێداویستی و داواكارییەكانیان گرت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی