كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رۆڵی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵی لە پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان بەرز نرخاند

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەریی هەولێری كرد، لە دیدارێكدا لەگەڵ دكتۆر مامەند محەمەد قادر بەڕێوەبەری فەرمانگەكەو ژمارەیەك لە سەرۆك بەش و هۆبەكاندا، سەرەتا گوێی لە كورتە باسێكی كارو چالاكییەكانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گرت، كە تایبەت بووبە بەسەركردنەوەی كەرەنتینەو كۆگا و شوێنەكانی فرۆرشتنی داودەرمان و كەلوپەلی ڤێتێرنەری، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشی لە ستافی كاركردن دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەماهەنگی و هاوكاری هەبێت لە نێوان تیمەكانی ڤێتێرنەری لە بازگەو مەرزەكان بۆ رێگەگرتن لە بەقاچاخ هێنانی پەلەوەڕو مەڕو ماڵات، ئاماژەشی بەوە كرد كە پێویستە بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكان هاوكاریی ئەم تیمانە بكەن چونكە ئەمە لە بەرژەوەندیی هەموو هاووڵاتیاندایە بۆ رێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشی، بە تایبەتیش لە كاتێكدا كە ئەم پەلەوەڕو ماڵاتانە دوور لە چاوی چاودێری تەندروستی و ڤێتێرنەری دەگەنە كوردستان، سەبارەت بە بوونی هەندێ كەموكوڕی و كێشەی ئیداری و كەلوپەلی پێویست بۆ بنكەكانی ڤێتێرنەری دووپاتی كردەوە كە وێڕای ئەم قەیرانە داراییەی هەرێمی كوردستان بەڵام لە ئێستادا توانراوە بەپێی توانا زۆر لەو كێشانە چارەسەربكرێت، جەختیشی لە رۆڵی كەرەنتینەكان كردەوە چ لەسەر سنوور و مەرزەكان یاخود لە فڕۆكەخانەو بازگەكاندا. دواتر گەشتێكی بەنێو بەش و هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كرد.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 24/08/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 820 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department