كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو..كۆنگرەیەكی رۆژنامە نووسی سەبارەت بە ئەنفلەوەنزای باڵندە بەڕێوەچوو

دوابەدوای كۆبوونەوەكەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە كە لە بینایەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە سەرهەڵدانی ئەنفلەوەنزای باڵندە سازكرا و تێیدا چەندین رێنمایی و بڕیار دەرچوون، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامە نووسیدا كە لە بینای وەزارەت بەڕێوەچوو بە تێرو تەسەلی وەڵامی پرسیاری پەیامنێرو میدیاكارانی دایەوە و رۆشنایی خستە سەر خاڵە گرنگەكان و ئەو بڕیارانەی كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەرچوون بۆبەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو لە بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە، لەوانەش قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لە بازاڕ و شەقام و كۆڵان و دوكانەكان و داخستنی بازاڕەكانی پەلەوەڕی كێوی تا ئاگادارییەكی دیكە،ە هەروەها مریشكی كێڵگەكانی پەلەوەڕ بە پێی رێنمایی كوشتارگە تەنیا لە كوشتارگەی پەلەوەڕ و لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی ڤێتێرنەری سەرببڕدرێت، هاوكات راگرتنی گواستنەوەی مریشكی زیندوو تا ئاگاداركردنەوەیەكی دیكە لە نێوان پارێزگاكاندا، وێڕای چەندین خاڵی دیكە كە لە رێنماییەكان و بڕیارەكانی كۆبوونەوەكەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلەوەنوزای باڵندە ئاماژەیان پێكرابوو، لە كۆتاییشدا داوای لە میدیاكارەو سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن كرد كە لە ئاستی بەرپرسیاریەتیدا بن لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم پرسە هەستەوەرو گرنگە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 986 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department