كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
بۆ زیاتر پاراستن و ساخكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران جەختكرایەوە لەسەر كۆنتڕۆڵكردنی پرۆسەی باج لەسەر هاوردەو یەكخستنی عەلوەكان

لە دیدارێكی نێوان بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری لە پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، جەختكرایەوە لەسەر بەدواداچوون بۆ بەبازاڕكردنی گەنمی ئەم ساڵی جووتیاران و رادەستكردنی بە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، لەم رووە ئاماژە بەو كۆبوونەوەیە كرا كە رۆژی پێشتر لە دیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی وەزیر لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی كوردستان ئەنجامدرا، كە تێیدا چەندین بڕیارو راسپاردە بۆ كەمكردنەوەی رۆتین لە سەروبەندی پرۆسەی رادەستكردنی بەرهەمی گەنمی جووتیاران دەرچوون، ئەندامانی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمان وێڕای دەستخۆشییكردن لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ئەو بڕیارانەی كە لە بەرژەوەندیی جووتیاراندا دەریكردوون، دووپاتیان كردەوە كە لە ئێستادا جووڵەیەكی بەرچاو كەوتۆتە نێو جووتیاران كە بە بەراورد لە ساڵانی پێشتر زیاتر روویان كردۆتە كێڵگەكان ئەمەش بە پشتیوانیی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیارەكانە لە جووتیاران و هاندانیان بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی بەرهەمی خۆماڵی بكەن، ئاماژەشیان بەوە كرد كە پرۆسەی دانانی باج لەسەر بەروبوومی هاوردە زیاتر كۆنتڕۆڵ بكرێت و بایەخی زیاتری پێ بدرێت و بازاڕی ساخكردنەوە بۆ جووتیاران بدۆزرێتەوە، هەر لەم دیدارەدا وەزیرو ئامادەبووان جەختیان كردەوە لەسەر یەكخستنی كاروباری عەلوەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە بوونی مەرجەعێك بۆ سەرپەرشتیكردن و رێكخستنی بە شێوەیەكی پووختەتر، لەم بارەوە عەبدولستار مەجید ئەم هەنگاوەی بە چاك هەڵسەنگاندو داوای لە لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنەری پەرلەمان كرد كە راپۆرتێك بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەرزبكەنەوەو وەزارەتیش بە هەموو توانایەكەوە پشتیوانیی لەم بۆچوون و پێشنیارە دەكات.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/05/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 731 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department