وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، پزیشك و كارمەندانمان لە كەرەنتینەكان لە هێڵی پێشەوەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانمان پارێزراوبن لە ڤایرۆسی كۆرۆناو باقی ڤایرۆسەكانی ترو كەلوپەلی خراپ كە هاوردە دەكرێت. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، پزیشك و كارمەندانی كەرەنتینەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەركێكی پیرۆزیان لەسەر شانە، ئێستا كە پشووی خۆپارێزیە، بەڵام ئەوان لە كەرەنتینەكان لە هێڵی پێشەوەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانمان پارێزراوبن لە ڤایرۆسی كۆرۆناو باقی ڤایرۆسەكانی ترو كەلوپەلی خراپ كە هاوردە دەكرێت. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 2020/3/15، هەریەك لە شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و حسێن حەمە كەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیان كرد بۆ ئەوەی لەگەڵ پزیشك و كارمەندانی كەرەنتینەكانی كشتوكاڵی، تاقیگەی پشكنینی بەروبومی كشتوكاڵی كۆببنەوە. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردوە، پێداویستیەكانی خۆپارێزی دابینكراون، هەرچی لە توانامان بێت دابینی دەكەین، چونكە ئەركێكی پیرۆز جێبەجێ دەكەن ئەویش پارێزگاریە لە تەندروستی كوردستانیان. لەكۆتای پەیامەكەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتویەتی، دەستی ماندبوونی پزیشك و كارمەندانی كەرەنتینەكان دەگوشم لەپێناو ئەو ئەركە پیرۆزەی جێبەجێی دەكەن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی