بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەت هەمیشە بەتەنگ كێشەو داواكاریی جوتیارو خاوەن پڕۆژەكان هەیە و بەردەوام ئەو بڕیارو رێنماییانە دەردەكات كە لە بەرژەوەندیی ئەواندایە، ئاماژەشی بەوە كرد كە لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەتدا رۆژانی سێ شەممە لەگەڵ جووتیارو بەرهەمهێنان كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی لەنزیكەوە بە كێشەو گرفتەكانیان ئاشنابین، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی تەملیككردنی زەویی كشتوكاڵی خرایەڕوو و بە تێبینی و سەرنج باسیان لێوەكرا، وێڕای كێشەی بیرلێدان كە سەرنج و تێبینی دەربارەی ئەم كێشەیەش ئاماژەیان پێكرا، لەم بارەوە جەختكرایەوە كە ئەو باباتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەسەربكرێت تاكو زیان بە ئاوی ژێرزەوی نەگات و ئاستی ئاو كەم نەكات یان زیاتر بكات، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە