كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە جێگری باڵیۆزی بەرازیل لە بەغدا كرد

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە مستەر رافائیل جێگری باڵیۆزی بەرازیل لە عێراق، لە دیارێكدا كە بەڕێوەبەرەی گشتی پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوون،ئامانجی سەردانەكە لە دوو خاڵدا بوو، یەكەمیان بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەرازیل لەو كەرتی كشتوكاڵدان بە تایبەتیش كە ئەو وڵاتە شارەزاییەكی پێشكەوتووی لە بواری كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵدا هەیەو دەزگایەكی هەرەوەزیی كشتوكاڵیی حكومی هەیە سەرپەرشتی پرۆسەی كشتوكاڵ دەكات، هاوكات باس لە سەردانی داهاتووی باڵیۆزی بەرازیل بۆ وەزارەت و كۆبوونەوەی لەگەڵ جەنابی وەزیردا، دووەم خاڵیش بریتییە لەو ئابڕووبەرییەی لە بەڕازیلدا لەسەر هەندێ كۆمپانیای گۆشت روویدا، كاتێ چەند كۆمپانیایەك گۆشتی تێكچوویان بۆ وڵاتان رەوانەكردووە، بە گوتەی جێگری باڵیۆزی بەرازیل ئەو كۆمپانیایانە سزادراون، لەلای خۆشییەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە لە كوردستان هاوردەكردنی گۆشتمان قەدەغە نەكردووە، جەختی لەوەش كردەوە كە بۆ دڵنیابوون لە جۆری ئەو گۆشتەی هاوردەی كوردستان دەكرێت، لیژنە لە وەزارەتەوە رەوانەی بەرازیل دەكرێت بۆ ئاگاداربوون لە جۆری ئاژەڵەكان و ناوی سەربڕخانەكان و حەڵاڵیی سەربڕینیان، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە بەمەرجێ ناوی ئەو كۆمپانیایانەمان پێ بدرێت تاكو لە هێنانی گۆشت بۆ كوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/04/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 540 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department