كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشداریی لە كردنەوەی هەشتەمین پێشانگای خۆراكی و كشتوكاڵی عێراقی دەكات

ئەمڕۆ 16-11-2015 بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتارانی كوردستان و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی ئیداری بەشداریی لە كردنەوەی هەشتەمین پێشانگای خۆراكی و كشتوكاڵی عێراقی كرد كە لە سەنتەری پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر كرد، دواتر بەڕێزیان بە نێو بەشەكانی پێشانگاكەدا گەڕاو لە نزیكەوە بە بینینی بەرهەمە كشتوكاڵی و خۆراكییەكان و ئامێرەكانی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەریی ئاشنابوو، لە میانی دیداری لەگەڵ كۆمپانیا بەشداربووەكاندا دەستخۆشی لێكردن و هیوای خواست ئەم پێشانگایە ببێتە مایەی زیاتر گەیاندنی زانیاریی كشتوكاڵی و خۆراك و ژێرخانی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا ببووژێنێتەوە و ئاشنابوون بە سەرچاوە تازەكان و پێداویستییەكانی بەرهەم و خزمەتگوزارییە كشتوگكاڵییەكان، شایانی باسە لەم پێشانگایەدا ژمارەیەك لە دەوڵەتانی ئەوروپی وەك بولگاریاو پاكستان و پۆڵەندا و هیندستان و ئیسپانیاو مالیزیاو سریلانكاو هۆڵەنداو تایلەند و قوبرس و هەردوو دەوڵەتی دراوسێ كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیاو بەشداریان كردووە، وێڕای چەند دەوڵەتێكی عەرەبی وەك میسرو سوریاو ئیماراتی عەرەبی، لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی و سەرچاوەكانی هەرێمی كوردستان ، ئەم پێشانگایەش لە 16ی مانگەوە تاكو 19ی مانگ بەردەوام دەبێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/11/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 843 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department