جوتیارو خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵ دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ وەك رێكارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، كێشەی چونتان بۆسەر كێڵگە و پڕۆژەكانتان دروست بووە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری راستەوخۆی كردۆتە سەر بەرهەم. بەڕێزان وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتوو چۆیی ئێوە بكرێت بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەماكانتان نەكەوێت. لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەی هاتوچۆی جوتیار و خاوەنكارانی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانین، دواتر ئاگادارتان دەكەینەوە لە دەرئەنجامی چارەسەركردنی كێشەكە. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 2/6/2020
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی