كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی I. O. M (24) خانووی پلاستیك بۆ ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان دابین دەكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە خاتوو باربارا ریجیكس بەڕێوەبەری لقی هەولێری رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی I. O. M) ) و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارێكدا كە دكتۆر ئەنوەر ئەحمەد ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵی ئامادە بوو، باس لە پڕۆژەیەكی رێكخراوەكە كرا تایبەت بە دابینكردنی ژمارەیەك خانووی پلاستیكی بۆ ئاوارەكانی سوریا و ناو عێراق كە لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان نیبشتەجێن، ژمارەیان 24 خانووی پلاستیكییە كە ( 8) خانوو بۆ هەر پارێزگایەك ( هەولێر و سلێمانی و دهۆك) تەرخان دەكرێت، ئامانجیش لەم پڕۆژەیە دابینكردنی سەوزەو میوە و بە بازاڕكردنە، ئەمەو لە میانی كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن كرا كە بەم زووانە لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و رێكخراويI. O. M) ) واژۆ دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/09/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1267 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department