كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
بێگەرد تاڵەبانی: گەشپێدانی پیشەسازی خۆراکی کشتوکاڵی هەرێم قۆناغێکی تر دەباتە پێشەوە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: بەرهەمی ناوخۆیی هەرێم بەتایبەت لە وەرزی هاوین و پایزدا لە پێویستی بازاڕی کوردستان زیاترە، بۆیە جووتیاران قازانجی پێویست ناکەن بە جۆرێک کە ببێتە هاندەر بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر ڕوو لە کەرتی کشتوکاڵ بکەن. بوونی ژمارەیەک کارگەی لەقتونان و پیشەسازی خۆراکی بەشێکی زۆری ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات و دەبێتە هاندەرێکی گرنگ بۆ جووتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و قۆناغێکی تر کەرتی کشتوکاڵ دەباتە پێشەوە. ئەمەش وایکردووە پەرەپێدانی پیشەسازی خۆراک لە کارە هەرە لەپێشینەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بێت و بۆ ئەو مەبەستە وەزارەت ئەوپەڕی کارئاسانی بۆ دامەزراندنی کارگەی لەقتونانی خۆراک و هەر کارگەیەکی تر ی پیشەسازی خۆراکی دەکات. ئەمڕۆ (۳ی دیسەمبەری ۲۰۱۹) لە میانی پێشوازی کردنی لە ئیشتڤان ئیمری، کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە کوردستان و وەفدێکی یاوەری، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سیاسەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ ڕوونکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەو کارئاسانییانە کرد کە حکومەت پێشکەشی ئەو کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوورییانەی دەکات کە بەشداریی دەکەن لە وەبەرهێنانی کشتوکاڵی دا. کونسوڵی گشتی هەناریا هۆکاری سەردانەکەیانی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ ڕوون کردەوە و ڕایگەیاند کە ژمارەیەک کۆمپانیا و وەبەرهێنی ووڵاتەکەی خوازیارن لەهەرێمی کوردستان دا کار بکەن بە تایبەتیش لە کەرتی کشتوکاڵ دا. بۆ ئەو مەبەستەش داوایکرد وەزیری کشتوکاڵ بەرچاو ڕوونیان پێبدات لەو بوارانەی کۆمپانیا هەنگارییەکان خۆیان بە تەنیا یان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان بە هاوبەشی کاری تێدا بکەن. وەزیری کشتوکاڵ سەرجەم ئەو دەرفەتانەی بۆ باسکردن کە لە ئارادان بۆ کارکردن و وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ دا. هەروەک ڕوونیکردەوە هاتنی بانکەکانی هەنگاریا بۆ هەرێمی کوردستان دەرگایەکی زۆر گەورە ئاوەڵا دەکات بۆ بەشداریی سەرمایەدار و کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان لە وەبەرهێنان و فرۆشتنی ئامێر و تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی، چونکە بوونی بانکەکانیان دەتوانن کارئاسانی بۆ جووتیار و خاوەن پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی کوردستان بکەن لە کڕینی ئامێر و پیداویستی کشتوکاڵی بەقەرزی دریژخایەن لە کۆمپانیا هەنگارییەکان لە ڕێگای بانکەوە. هەردوو لا بڕیاریان دا لە داهاتوودا درێژە بە گفتوگۆکان بدەن و کار بکرێت بۆ دۆزینەوەی کاری هاوبەشی وەبەرهێنان لەنێوان وەبەرهێنەرانی هەرێم و هەنگاریا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/12/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 531 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department