كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
175 پزیشكی ڤێتێرنەری دامەزراندنیان بە شێوەیەكی كاتی نوێكرایەوە

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا بە نوێكردنەوەی دامەزراندنی پزیشكانی ڤێتێرنەری بە شێوەی كاتی، بە هەوڵ و كۆشش و بەدواداچوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، حكومەتی هەرێم رەزامەندی دا بە نوێكردنەوەی دامەزراندنی 175 پزیشكی ڤێتێرنەری لەسەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڤێتێرنەریی پارێزگاكان، پزیشكانیش كە دامەزراندنەكانیان بۆ ساڵی 2017 نوێكراوەتەوە بەم شێوەیە دابەش كراون: * پارێزگای هەولێر 16 پزیشكی ڤێتێرنەری * پارێزگای سلێمانی 96 پزیشكی ڤێتێرنەری * پارێزگای دهۆك 52 پزیشكی ڤێتێرنەری * ئیدارەی گەرمیان 11 پزیشكی ڤێتێرنەری

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 17/04/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 606 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department