لە چوارچێوەی هەوڵ و كۆششەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ زیاتر هەماهەنگی كردن لەگەڵ كۆمپانیاو بزنسمانانی عێراقی و جیهانی لەپێناو خزمەتكردنی جووتیاران و برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە عەباس سامی ئەلعەبد بزنسمان لە بواری سامانی ئاژەڵ و ماشێنی كشتوكاڵ و بریكاری كۆمپانیای كلاسی ئەلمانی لە عێراق بە یاوەریی دكتۆر عەبدولئیلا حەمید راوێژكار لە گروپی كۆمپانیاكانی جینان و فارم كوای ئەمریكی لە نۆرس داكۆتا و سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕیی لە كۆمپانیای رێباز بۆ پەلەوەر، لە دیدارەكەدا باس لە ئامانجی ئەو سەردانەیان بۆ وەزارەت كرا، كە بریتییە لە بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی جینان و فارم كوا لە بنیاتنانی پڕۆژەی پەرەپێدان لە بواری پێشخستنی كشتوكاڵ لە كوردستان، هەروەها دروستكردنی وێستگەی بەخێوكردنی مانگای شیردەر بۆ ئاژەڵداران، هاوكات بە هاوكاریی USAID و فارم كوا تەكنەڵۆژیای تازە دابین بكەن لە بواری بەڕێوەبردنی خاك و ئاو. لەلای خۆشیەوە بریكاری كۆمپانیای كلاسی ئەڵمانی لە عێراق باسی لە پڕۆژەكان كرد كە بریتییە لە دابینكردنی ماشێنی كشتوكاڵ وەكو دەڕاسەو تراكتۆر و پەستێنەری كا كە لەلایەن كۆمپانیاكەوە بە جووتیاران دەفرۆشرێت بە نرخێكی گونجاو، وێڕای هاوردەكردنی مانگای شیردەر و گۆلكی قەڵەوكردن بۆ ئاژەڵداران، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و پڕۆژەكانی ئەو كۆمپانیایانەی بەرز نرخاند و جەختی كردەوە كە ئامانجی وەزارەت هەردەم خزمەتكردنی جووتیاران و پێشخستنی كشتوكاڵە بە سوودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای زانستیی وڵاتانی پێشكەوتوو.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی