كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
شارەزایەكی ئابووری و كشتوكاڵیی ئەمریكی پڕۆژەیەك بۆ پێشخستنی سێكتەری كشتوكاڵی كوردستان ئامادەدەكات

لەچوارچێوەی هەماهەنگی و هاوكاری و سوودوەرگرتن لە شارەزایی و پسپۆڕێتیی ئابووریناسانی ئەمریكیدا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشواتزی كرد لە شاندێك بە سەرۆكایەتی دكتۆر جۆن ناش شارەزای ئابووری و كشتوكاڵیی ئەمریكی و راوێژكاری بانكی نێودەوڵەتی، لە دیدارەكەدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەی بوو، باس لە دانانی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەی سیاسەتی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان كرا دوای تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی كە ئێستا رووبەڕووی هەرێم بۆتەوە بەوەی كە هەوڵ و كۆشش بخرێتە گەڕ بۆ بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ، لە دیدارەكەدا ئاماژە بەوە كرا كە ئەو شارەزایە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەت كۆدەبێتەوە و زانیاری تەواو لەسەر سێكتەری كشتوكاڵی هەرێم وەردەگرێت، و پێشنیارو راسپاردەكانیان لەگەڵدا گەڵاڵە دەكات، هەروەها سەردانی مەیدانیی كێڵگەو زەویی جووتیاران دەكات و بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕدەكات، تاكو دواتر بخرێتە بەرنامەی سیمینارێكەوەو لە كۆتاییدا لە شێوەی پڕۆژەیەك پێشكەش بە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بكرێت و كۆپییەكی ئەو پڕۆژەیەش بدرێتە وەزارەت، هاوكات لەلای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەم هەماهەنگی و هاوكارییەی ئەمریكای بە گرنگ وەسفكرد و هیوای خواست سەركەوتن بەدەست بێنێت، شایانی باسە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوای كۆبوونەوەیەكی رۆژی پێشتر دێت كە تێیدا جەیمس پاركس راوێژكاری پێشكەوتووی ئابووریی ئەمریكاو دارا خەیلانی راوێژكاری ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیران و ئەرخەوان حەمە كەریم هەورامی شارەزای ئابووری لە لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی وەزیران تێیدا ئامادەبووبوون و باس لە هاتنی دكتۆر جۆن ناش شارەزای ئابووری و كشتوكاڵیی ئەمریكی و راوێژكاری بانكی نێودەوڵەتی كرابوو بۆ وەزارەت كە دواتر ئەو كۆبوونەوەوی ئەمڕۆی لێكەوتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/01/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 939 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department