كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
دەزگای تۆماركردنی زەوی و زاری بەریتانیا لە پرۆسەی تۆماركردنی زەویی كشتوكاڵیدا هاوكاریی كوردستان دەكات

لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی بەریتانیا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندی وەزارەت كە لە بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوو پسپۆڕو شارەزایانی وەزارەت پێكهاتبوو، لە شاری لەندەن لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی دەزگای تۆماركردنی زەوی و زار كە پێكهاتبوون لە سۆنۆیلزو ئیما فینیسنت و پاولۆ دواس، كۆبۆوە، لە كۆبوونەوەكەدا كە نوێنەری زانكۆی لیستەر و بەڕێز دكتۆر كارزان و خاتوو فرجینیا ئامادەی بوون، باس لە شێوەی تۆماركردنی زەوی و زار لە وڵاتی بەریتانیا و چۆنێتی تۆماركردن و بەكارهێنانی سۆفت وێردی تایبەت كرا، هەروەها ئاماژەكرا بە شارەزایی ئەو دەزگایە كە لە چەندین وڵاتی جیهان كاریان كردووە، پاشان باس لە شێوەی تۆماركردنی زەوییەكانی هەرێمی كوردستان كرا و بەراوردیان كرد لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە پێشتر كاریان تێدا كراوە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ئەوە روونكرایەوە كە ساڵانە لە بەریتانیا نزیكەی یەك ملیۆن كەس سكاڵا تۆماردەكەن، بەڵام ژمارەیەكی زۆری كێشەكانیان چارەسەردەكرێن بەر لەوەی بگەنە دادگا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/09/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 936 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department