لە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی رۆژی دووشه‌ممه‌ی ٢٠-٤-٢٠١٥ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕگه‌ی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه بريتی بوو لە ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كە له لایه‌ن به‌ڕێز عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌وه پێشكه‌ش كرا تیایدا وێڕای پلان و پڕۆژه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ چۆنیه‌تیی بره‌ودان به بواری كشتوكاڵی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و دوو بواره‌شی خستەڕوو، به‌تایبه‌تیش تیشكی خستە سه‌ر ئامانجی وه‌زاره‌ت له دابینكردنی ئاساییشی خۆراك و ئاو. له ڕاپۆرته‌كه‌دا وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو چه‌ندین ژماره‌ی دڵخۆشكه‌ری خستە ڕوو كه پێشكه‌وتنی بواری كشتوكاڵی ده‌رده‌خه‌ن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا، چه‌ندین به‌رهه‌می كشتوكاڵی گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك كه له پێداویستییه‌كانی خۆبژێوی له هه‌رێمی كوردستان زیاترن، وه‌ك په‌تاته كه ڕێژه‌ی دابینكاری گه‌یشتووه‌ته ١٥٣% و زیاده‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه، هه‌روه‌ها گه‌نم كه ڕێژه‌ی دابینكارییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ١٠٣%، هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ندێ به‌رهه‌می دیكه‌ش گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی زۆر به‌رز، وه‌ك هێلكه كه گه‌یشتووه‌ته ٩٥% و سه‌وزه ومیوە 50%ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆ. ده‌رباره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیش كراون، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به به‌شداریی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان كۆبوونه‌وه‌كه ساز ده‌كرێت. به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، وێڕای ده‌ستخۆشی له وه‌زیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ به‌رنامه‌ی كار و ڕاپۆرته‌كەی، داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌ی كار و پلانی وه‌زاره‌ته.
- ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی