كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا لە كێشەی جووتیارانی كۆڵییەوە

لە میانی كۆبوونەوەی سێ شەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیاراندا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا و لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت، سەرەتا بەخێرهاتنی گەرمی خاتوو بەیانی كرد كە زەحمەتی كێشاوەو لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووە و رۆڵی بەڕێزیانی بە بەرزنرخاند لە بەتین كردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەمریكا بۆ سوودو بەرژەوەندیی گەلی كوردستان و هاندانی كۆمپانیا وەبەرهێنانەرەكانی ئەو وڵاتە تاكو لە كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا كاربكەن وبەشداری بكەن لە پڕۆسەی پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتیش لەو هەلومەرجەی كە كوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت، دواتر گوێبیستی كێشەكانی جووتیاران بوون و میكانیزم وچارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، لەم سۆنگەوە خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان دەستخۆشی لە جەنابی وەزیر كرد كە بەردەوام بەدواداچوون بۆ كێشەوی جووتیاران و هاووڵاتیان دەكات، كە ئەمەش لە پەرۆشیی جەنابیانەوەیە بۆ پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ و بەلاوەنانی ئەو كێشەو تەگەرانەی كە دێتە رێیان و هیوای سەركەوتن و بەردەوامبوونی لە خزمەتی جووتیارانی بۆ خواست، بەڵێنیشی دا كە بەردەوام بێت لە هەماهەنگی و هاوكاریكردن لەگەڵ وەزارەت بۆ ئەوەی لەسەر رێچكەو بەرنامەی خزمەتكردنی خۆی بەردەوام بێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 20/12/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 679 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department