بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژماریەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت سەردانی پڕۆژەی كۆمەڵە كێڵگەی خانووی پلاستیكی جووتیاری نموونەیی شێخ رێبوار شێخمەمووندی لە ئاقاری گوندی هەمزەكۆری نزیك قوشتەپە كرد، لەم سەردانەدا لە نزیكەوە ئاستی بەرهەمی خانووەكانی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە جووتیاری ناوبراو كرد بۆ ئەو رێكوپێكی و سیستەمە پێشكەوتووەی بەرهەمهێنانی بەروبوومەكە و دووپاتی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە پشتیوانیی لەو جۆرە پڕۆژانە دەكات كە هەم سوودی بۆ خودی خاوەن پڕۆژەكە دەبێت و هەمیش پێداویستیی بازاڕی ناوخۆ پڕدەكاتەوە، دواتر بەنێو خانووەكاندا گەڕا كە هەموویان بە بەرهەمی خەیار چێنرابوون، دواتر سەردانی هۆڵەكانی بەخێوكردنی رەشەوڵاغی كرد كە 250 مانگاو گۆك لەخۆدەگرن، شایانی باسە ئەم خاوەن پڕۆژەیە لەسەر رووبەری 58 دۆنم زەوی 120 خانووی پلاستیكی دامەزراندووە و رۆژانەش بە گوتەی خۆی توانای دابینكردنی 10 تەن بەرهەمی خەیاری هەیە كە لە رێی ئۆتۆمبیلی ساردكەرەوە رەوانەی عەلوەی هەولێر دەكرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی