كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە كۆبوونەوەی لیژنەی كێشەكانی جووتیاراندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: لە پشتگیریكردن و پاراستنی بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران بەردەوام دەبین

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە وەزارەت وەك پشتگیرییەك بۆپاراستن و ساخكردنەوەی بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران بڕیاری داوە لە جیاتی دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی لە سەوزەو میوە كە پێشتر پەیڕەو دەكرا، هەموو بەرهەمێكی هاوردەی وڵاتان بە عێراقیشەوە قەدەغە بكرێت، بەڕێزیان لەمیانی كۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممە لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیاران بە ئامادەبوونی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی سەر بە وەزارەت روونی كردەوە كە وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی خۆیان وێڕای ئەو قەیرانە داراییە، دووپاتیشی كردەوە كە بەردەوامە دەبین لە بەدواداچوونی ورد بۆ داخوازی و كێشەكانی جووتیاران بە پێی رێنماییەكان و لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە، دواتر گوێبیستی كێشەكان بوو، لەوانە كێشەی زەویی جووتیاران خرایەڕوو باسیان لێوەكرا، ئەمە وێڕای كێشەی بیرلێدان كە سەرنج و تێبینی دەربارەی ئەم كێشەیەش ئاماژەیان پێكرا، لەم بارەوە جەختكرایەوە كە ئەو باباتە پێویستە بەپێی رێنماییەكان چارەوسەربكرێت تاكو زیان بە ئاوی ژێرزەوی نەگات و ئاستی ئاو كەم نەكات ، وێڕای چەندین كێشەی دیكە چارەی گونجاویان بۆ دەست نیشان كرا، دووپاتیش كرایەوە كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانە بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان ئەنجام دەدرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/06/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 605 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department