كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
وەزیری كشتوكاڵ پێشوازی لە وەفدێكی پارتی كرد

((هیوامان وایە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، لە پۆستە نوێیەكەی وەك وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو بە هەمان گیانی یەكریزی وكاری هاوبەشی كە لە ماوەی ساڵانی رابردوو لەكاری پەرلەمانیی پێی دەناسرایەوە درێژە بە ئەرك وخزمەتەكانی بدات)) ئەمە بەشێك بوو لە وتەكانی بەرێز ئەحمەد كانی لێپرسراوی لقی(2)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە میانی سەردانێكی بۆ لای خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەیاوەری ژمارەیەك لە كارگێڕ و ئەندامانی لقی سەردانی نوسینگەی وەزیری كشتوكاڵیان كرد بەبۆنەی دەست بەكاربونی وەزیری نوێ. لەدیدارێكدا خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وێڕای بەخێرهێنانی وەفدی میوان دووپاتی كردەوە كە بەدرێژایی ساڵانی بەشداریی كردنی لە ئەزموونی حوكمڕانیی دەوڵەتداریی خۆماڵی لە هەرێمی كوردستان خۆی بە نوێنەری هەموو دەنگ وڕەنگە جیاوازەكان زانیوە وهەر بەو گیان وتێڕوانینەشەوە درێژە بەئەركی نوێی دەدات وەك وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو لەهەرێمی كوردستان و وتیشی: چاومان لەوەیە هەموو لایەنەكان پێكەوە هیممەت بكەین وبەگیانی تەبایی ویەكرِیزی كار بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری هەرێمەكەمان وفەراهم كردنی ئەوپەڕی خۆشگوزەرانی خەڵكەكەی بكەین. گرنگیشە هەموومان ڕەچاوی ئەو ڕاستیە ڕەهایە بكەین كە پێویستە جیاوازیەكانمان لە چوارچێوەی كێ بەڕكێ لەسەر پێشكەشكردنی باشترین و زۆرترین خزمەت بە سەرتاسەری خەڵكی هەرێمی كوردستان دوور لەناوچەگەرێتی وئینتیمای سیاسی وئاینی ونەتەوەیی ڕەنگ بداتەوە. وەفدی میوانیش دووپاتیان كردەوە كە بەو پەڕی تواناوە هاوكار و پشتیوان دەبن لە هەر ئەرك وهاوكارییەك بۆ سەرخستنی كارەكانی وەزارەت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/07/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 56 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department