كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
رونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی

سەبارەت بە نامەی هەردوو بەڕێزان پەرلەمانتارانی عێراق، دكتۆر غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین تایبەت بە هاوردەكردنی جۆ لە سوریاوە ئەم چەند خاڵە دەخەینە بەردەم رای گشتی و بەڕێزان: یەكەم_ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هاوردەكردنی گەنم و جۆی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی وەرزی دروێنەیە و لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیاران. دووەم_ خاڵی سنوری ئەبو وەلید دەروازەیەكی نافەرمییە، وەزارەتمان دوای ئەوەی زانیاری تەواو دەست كەوت بەدواداچوونی وردمان دەسپێكرد بەهاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان توانیمان رێگری بكەین لە هاوردە و داخڵ بوونی بۆ ناو هەرێمی كوردستان، بەڵگەی سەلمێنراوی رێگری لەبەردەستە. سێ یەم_ لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق بۆ ئەوەی ئەمساڵ هیچ جیاوازیەك نەكرێت لەنێوان جوتیارانی كوردستان و ناوەڕاست و خواروی عێراق. چوارەم_ حكومەتی عێراق تەنها گەنم لە جوتیارانی كوردستان وەردەگرێت، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی وەك جوتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق جۆو گەنمەشامیش وەربگیرێت. پێنجەم_ خوازیار بووین هەردوو پەرلەمانتاری بەڕێزی كورد لەپەرلەمانی عێراق بەر لە بڵاوكردنەوەی بابەتەكە پەیوەندیان بە وەزارەتمانەوە كردبا تاوەكو زانیاری دروستمان خستبایە بەردەستیان، چونكە هەندێك لەو شتانەی دەوروژێنرێن زیان بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان دەگەینێت لە شێوازی مامەڵەكردن و وەرگرتنی گەنمەكەیان لەلایەن حكومەتی عێراق. هاوپێچ/ نوسراوی جەختكردنەوەمان لەسەر قەدەغەی هاوردەكردنی گەنم و جۆ. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 11/5/2020

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/05/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 137 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department