كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، كار لەسەر هەماهەنگی نێوان كارگەكان و جوتیاران دەكەین بۆ بەكارهێنانی بەرهەمی جوتیاران لەلایەن كارگەكان.

كارگەكان بەرهەمی جوتیارانی خۆمان بەكار بهێنن" وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، كار لەسەر هەماهەنگی نێوان كارگەكان و جوتیاران دەكەین بۆ بەكارهێنانی بەرهەمی جوتیاران لەلایەن كارگەكان. ئەمڕۆ دووشەممە 14/9/2020 بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد لەنێوان بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی پەیوەندار لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی. لە كۆبوونەوەكە كە كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئامادە بوو، گفتوگۆ كرا تایبەت بە لێكتێگەیشتنی نێوانیان بۆ برەودان بە وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تیشكی خستەسەر هەماهەنگی نێوان كارگەكان و جوتیاران بۆ بەكارهێنانی بەرهەمی جوتیاران لەلایەن كارگەكان بە چاودێری وەزارەت. هەروەها برەودان بە وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی. لەبەشێكی تری كۆبوونەوە، ئاماژە بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی كرا بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتە پەیوەندارەكان، هەروەها لە چوار چێوەی یاسا بەركارەكان ئاسانكاری بكرێت و هانی سەرمایەداران دەدرێت وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/09/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 15 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department