كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدرال بڕیاری قەدەغەكردنی چەندین بەرهەمی دەركردووە لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ خوارو و ناوەڕاستی عێراق. دوای دەرچوونی بڕیارەكە وەزارەتمان لە پەیوەندی بەردەوام دابووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕیارەكە بكرێت، لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغداد نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق كردووە، چونكە دەرچوونی ئەم بڕیارە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە. هەروەها لەگەڵ جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق كە نوێنەری كوردە لەهەوڵداین بۆ چارەسەركردنی. لە خاڵی چوارەمی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران( هاوپێچی ئەم رونكردنەوەیە) هاتووە كە نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشدار دەبێت لە بڕیاری دەرچوونی قەدەغەكردنی بەرووبوومی كشتوكاڵی. خاڵی پێنجەمیش رێگەی داوە كە بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت بۆ پارێزگاكانی خوار و ناوەڕاستی عێراق. پشتبەستن بە بڕیارەی ژمارە 13ی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق و لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران و خاوەنكارانی هەردولا لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەكە و چارەسەركردنی. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 24/6/2020

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 24/6/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 103 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department