كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:57 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: دابینكردنی ئاوی خواردنەوە ئەركی ئێمە نییە بەڵكو ئەركی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت كە ئەرك و مەهامی وەزارەت بریتيیە لە كۆكردنەوەی ئاو و پاراستنی ئاوی هەرێمی كوردستان، بەڵام سەبارەت بە ئاوی خواردنەوەی شار و شارۆچكە و گوندەكان لە ئەركی ئێمەدا نییە و ئەركی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، ماجید دەباغ بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەبارەت بەم بابەتە روونی كردەوە كە وەزارەت لە كەميی ئاوی خواردنەوە بەرپرس نییە و ئەوەندەی پەیوەنديی بە وەزارەتەوە هەبێت مۆڵەتی لێدانی بیری ئیرتوازییە و بۆ ئەمەش ئەوەندەی وەزارەتی شارەوانی داوای كردبیت مۆڵەتیان پێدراوە، هەر چەندە ئاوی ژێرزەویش لە كەمبووندایە، بەڵام كە داواكرابێت بۆ خواردنەوەی ئاوی هاووڵاتیان مۆڵەتی ئەوەمان پێداون، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوە كرد كە لەم مانگەدا خودی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی خۆی سەردانی وەزارەتمانی كرد و پێیمان راگەیاند كە لە هەر شوێنێك پێویستیان بە ئاو بێت وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو مۆڵەتی بیرلێدانیان پێدەدات بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێ ئاو نەبن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 27/07/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1516 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department