كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
جووتیاران بەراشكاوی كێشە و داواكاریەكانیان دەخەنە بەردەم لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت

ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، چاوی بە ژمارەیەك جووتیارو بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی كەوت، لە كۆبوونەوەكەدا بەر لەوەی لیژنەكە گوێ لە ئامادەبووان بگرێت و لە داواكاری و كێشەكانیان بكۆڵێتەوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رۆشنایی خستە سەر خاڵە گرنگەكان و ئەو بڕیارانەی كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دەرچوون لەوانە میكانیزمێكی گونجاو بۆ پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی و دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە، دواتر چەندین كێشە وداواكاری لەلایەن جووتیارانەوە خرانەڕوو لەوانە پەیوەست بە زەویی كشتوكاڵی و كێشەی تەسویەو تەملیكی زەوییەكان، هاوكات داواكاری جووتیاران بە رێگەدان بە لێدانی بیر ، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەم جۆرە بیرلێدانە دەبێ بەپێی رێنماییەكان بێت ، هەروەها چەندین كێشەو داواكاریی خرانە بەرباس و رێگەچارەیان بۆ دەست نیشانكرا. لە هەمان كاتدا ئامادەبووان ستایشی وەزیر و لیژنەكەی كرد كە هەموو سێ شەمووان لە نزیكەوە لە كێشەو گرفتی هاووڵاتیان دەكۆڵنەوەو رێگەچارەی گونجاویان بۆ دەدۆزنەوەو هیوایان خواست ئەم جۆرە كۆبوونەوانە بەردەوام بن تاكو زۆربەی ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 11/08/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 471 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department