بیست و سێ هەزارو پێنج سەد خانووی پلاستیكیمان هەیە، بەرهەمەكانیان بەشێكی خواستی بازاڕی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە. ئەمڕۆ دوو شەممە 2020/4/13، سەردانی ژماریەك كێگڵە كشتوكاڵیەكانی پیرەمەگرون لە پارێزگای سلێمانیمان كرد كە بریتی بوون لە: خانووی پلاستیكی جوتیاری نمونەیی محەمەد تەها رەشید بۆ بەرهەمهێنانی شلك لە گوندی سوسێ. خانووی پلاستیكی جوتیاری نمونەیی كریم محەمەد رەسول لە گوندی حەسەن تەپە. مەشتەڵی كامەران بۆ بەرهەمهێنانی سەوزەوات لە گوندی قایكەن. پڕۆژەی پەلەوەری بەرهەمهێنانی هێلكە كۆمپانیای ئەلمەیاس لە گردەبۆر. گوێمان لە داواكاریەكانیان گرت، راپۆرتێكی وردمان داوەتە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاو. بە سوپاسەوە هەوڵی جدی هەیە بۆ بایەخدانی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ، سبەی سێ شەممە كۆبونەوەیەك لەگەڵ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدەین، سەرنج و پێشنیاری خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵی هەوێنی بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵە. كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بەرز دەنرخێنم بۆ هاوكاری كردنی جوتیارانمان لەبوژانەوە و بایەخدان بەكەرتی كشتوكاڵی.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی