بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی و راوێژكارانی وەزارەتدا كرد، سەرەتا پوختەی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی باس كرد، بە تایبەتیش ئەو خاڵەی پەیوەست بوو بە سەردانەكەی ئەم دواییەی شاندی سەرۆكایەتیی حكومەت كرد بۆ وڵاتی فەرەنسا، روونیشی كردەوە كە سەردانێكی سەركەوتوو بووە، بە تایبەتی پاریس دووپاتیكردۆتەوە كە بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیكردنی كورد و هەوڵەكان بە ئاراستەی گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی ناوەند، جەختیشكراوەتەوە لەسەر هەندێ داواكاریی دەستووری لەوانە ماددەی 140 و دابینكردنی مافە دەستوورییەكان، سەبارەت بە رێكەوتن لەسەر دەروازە سنوورییەكان عەبدولستار مەجید بۆی باسكردن كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران راوبۆچوونی هەرێمی لەم رووەوە خستۆتەڕوو كە ئامادەن خاڵە گومرگییەكان رادەست بكەن بەڵام لە رێی لیژنەی تەكنیكییەوە دوای رێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە باسكردنی پێویستیی وەزارەت بە (رووپێو) بۆ راپەڕاندنی ئیش و كارەكانی كشتوكاڵ و لەم بارەوە وەزیری كشتوكاڵ دووپاتیكردەوە كە داوای لە سەرۆكی حكومەت كردووە بە هەڵاوێرو بەپێی ناوچەكان چەند رووپێوێك دابمەزرێنێت، ئەویش لەلای خۆیەوە رەزامەندی داوە، دوای ئەوەی كە وەزارەت لە رێی لیژنەیەكی پسپۆڕو شارەزاوە و بەپێی مەرج و سیڤییەكان دەست بەم هەنگاوە دەكات، هەر لە كۆبوونەوكەدا جەختكرایەوە لەسەر پڕۆژەی چارەسەری زێدەڕۆیی و پەیوەست بە تەسویەو تەملیك و بەرزبكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ئەمەو لە كۆبوونەوەكەدا لەلایەن ئامادەبووانەوە راو سەرنج دەربارەی تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە گفتوگۆیان لەسەر كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی