كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو موژدە بە جووتیارانی كوردستان دەدات تا كۆتایی ئەم ساڵ قەرزی كشتوكاڵ لە جووتیاران وەرناگیرێتەوە

بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەڕاندنەوەی ئەو قەرزە كشتوكاڵییەی كە جووتیاران لە بانك وەریانگرتووەو لە هەوڵێكی بێ وێنەی خودی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەم بوارەدا سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا بە دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی كشتوكاڵی تاكو 31/12/2016 ، لەم بارەوە عەبدولستار مەجید رایگەیاند لە مانگی ئایاری ئەم ساڵدا نووسراومان بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردەوە و تێیدا روونمان كردەوە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو زۆربەی جووتیارانیش پارەی گەنمیان وەرنەگرتووە و قەرزەكانی دیكەش زۆربەیان راوەستاون و رۆژانەش جووتیاران سەردانمان دەكەن بۆ دواخستنی قەرزەكانیان، چونكە ئەو جووتیارانە خانووی نیشتەجێیان بە بارمتە داناوە بۆ وەرگرتنی قەرزەكە، لە هەمان كاتیشدا بانكی كشتوكاڵی داوای گەڕانەوەی قەرزەكەیان لێ دەكات، ئەمەش كێشەیەكی گەورەی بۆ جووتیاران درووستكردووە، لەبەر ئەوە داوامان لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كرد رەزامەندیی بفەرموون لەسەر دواخستنی قەرزەكە تا كێشەی دارایی كۆتایی دێت و پارەی گەنمەكە وەردەگیرێت، لەم بارەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو موژدە بە جووتیاران دەدات كە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە سوپاسەوە رەزامەندیی دا بە دواخستنی وەرگرتنەوەی قەرزی كشتوكاڵی تا كۆتایی ئەم ساڵ واتا تاكو( 31/12/2016)، لە كۆتاییدا روونی كردەوە كە وەزارەت تا لە توانایدایە هەوڵدەدات لە پێناو بەرژەوەندی و خزمەتكردنی جووتیاران و بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 03/08/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 697 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department