بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە بەڕێزان قایمقامی قەڵادزێ و بەڕێوەبەرانی ناحیەو بەرپرسانی دیكەی ئیداریی دەڤەری پشدەر، لە دیدارەكەدا وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی میوان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە كورتی رۆشنایی خستەسەر بەرنامەو پلانی وەزارت و ئاماژەشی بەوە كرد كە دەشتی بیتوێن و دەڤەری پشدەر لە رووی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە گرنگییەكی تایبەتییان هەیەو وەزارەتیش لە پلانیدایە بە پێی تواناو بەرنامە خزمەت بەم دەڤەرە بكات و پڕۆژی تایبەت بە كشتوكاڵ و ئاودێری تێدا جێبەجێ بكات، دواتر گوێی لە چەندین راو سەرنج و داواكاری گرت كە لەلایەن قایمقام و هەندێك لە ئامادەبووان پێشكەش كران كە پەیوەست بوون بە زەوی و زارو زێدەڕۆیی و كێشەی زەویی شارەوانی و كشتوكاڵ و پڕۆژەكانی دیكەی ئاودێری و بەنداوەكان بەو ناوەی كە ئەم ناوچە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندیی رووبارو سەرچاوەكانی ئاوی تێدایە و رۆڵی وەزارەتیشیان لە خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بەرزنرخاند، لەم بارەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راو تێبینی خۆی خستەڕوو و دووپاتی كردەوە كە بە پێی تواناو دوای سووكبوونی ئەو قەیرانە داراییە دەست دەكەن بە جێبەجێ كردنی هەندێ پڕۆژەی ئەو دەڤەرە بە پێی ئەوانەی كە لە پلان و بەرنامەی وەزارەتدا هەیە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی